پارتی دیموكراتيی گەلان “هەدەپە” هۆشداری دەداتە پارتی و داوا دەكات ئەو حزبە نەكەوێتە گەمەكانی ” ئاكەپە و مەهەپە”وە.
ئەبرو گونای، وتەبێژی پارتی دیموكراتيی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، “نەورۆزی ئەمساڵ سیمبولی هاوپەیمانیی كورد بووە و دەركەوت گەلی كورد ئازادی و یەكێتیی نەتەوەیی دەوێت”.
ئاماژەی بەوەكرد، “ئەوانەی دژایەتیی كورد دەكەن ئاكەپە و مەهەپەن نایانەوێت كورد لە هیچ شوێنێك یەكگرتووبێت، بەڵام كورد لە هەر شوێنێكی دونیا بێت خۆڕاگرە و درێژە بە خەباتكردن دەدات”.
وتەبێژی هەدەپە هۆشداری دایە پارتی و داوایكرد، پارتی نەكەوێتە گەمەی پارتی داد و گەشەپێدان “ئاكەپە ” و مەهەپەوە و دووربكەوێتەوە لەو لایەنانەی دەیانەوێت كورد لە یەكتر دووربخەنەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە بڵاویكردەوە، پارتی و دەوڵەتی توركیا ڕێككەوتوون بە هاوبەشی هێرشبكەنە سەر گەریلاكانی ئازادیی كوردستان و داوایانكرد ڕێگریی لەو پیلانانە بكرێت.