نەتەوەیەكگرتووەكان 100 ملیۆن دۆلاری بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی برسێتی تەرخانكرد

منداڵ و ژنانی سۆماڵ لە سرەی وەرگرتنی ژەمێك خۆراكدا

نەتەوەیەكگرتووەكان بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی برسێتی لە جیهاندا تەرخان كردووە، بەتایبەت بۆ ئەو وڵاتانەی كە بەهۆی كۆرۆناوە لە ڕەوشێكی خراپدان.

نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگی لە پرسە مرۆییەكاندا لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاكانی جیهان بڵاویانكردووەتەوە ڕایگەیاندووە، “بڕی 100 ملیۆن دۆلار تەرخانكراوە بۆ سندوقی نەتەوەیەكگرتووەكان، تایبەت بەڕوبەڕوبوونەوەی برسێتی لە جیهاندا”.

ئاماژە بەوەشكراوە، مارك لوكۆك، ئەندامی ئەمینداریەتیی نەتەوەیەكگرتووەكان هەستاوە بە تەرخانكردنی ئەو پارەیە، بۆ ئەوەی خۆراكی پێویستی بۆ ئەو وڵاتانە دابینبكرێت كە ڕێژەی برسێتیان تێدا بەرزە، بەتایبەت بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ڕوبەڕووی ئەو بارودۆخە بووبنەوە.

سەبارەت بە شێوازی دابەشكاریی پارەكە، لە ڕاگەیەندراوەكەی نەتەوەیەكگرتووەكاندا هاتووە، “80 ملیۆن دۆلار دەدرێت بە هەریەك لە وڵاتانی ئەفغانستان، بوركینا فاسۆ، كۆماری كۆنگۆ، نەیجیریا، باشووری سودان و یەمەن”.

بڕی 20 ملیۆن دۆلاریش تایبەت كراوە بۆ وڵاتی ئەسیوبیا كە لە دۆخێكی قورسدایە بەهۆی وشكەساڵییەوە.

بابەتی پێشتر

حكومەت دەیەوێت هەڵبژاردن لە دەرەوە و نەخۆشخانە و بەندینخانەكاندا نەكرێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت لە سەروو 40 دۆلاردا ماوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share