پۆلیسی سلێمانی باندێكی بەكارهێنەر و بازرگانیكردنی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد كە لە نۆ كەس پێكهاتبوون.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربە بەشی پۆلیسی شارەزوور باندێكی نۆ كەسییان دەستگیركرد كە بەكارهێنەرو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون .
ئاماژەی بەوەشكردووە، “پاش بەدواداچونەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا دەرچوو ، پاڵپشت بەزانیارییەكانی هێزەكانی پۆلیس توانرا لەچەند چالاكییەكی جیادا نۆ تۆمەتبار بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربكرێن” .
باسی لەوەش كردووە، سەرجەم تۆمەتباران بەناسنامە كوردن و توانراوە لە ( ناحەیەی عەربەت و گەڕەكەكانی هووانە ، كانی كوردە و سەرچنار) لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن و بەشێك لەو تۆمەتبارانەش لەكاتی كێشانی ماددەی هۆشبەردا دەستگیركراوان .
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەكاتی دەستگیركرنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی هیرۆین ،دەرزی هیرۆین و شیشە و كەلوپەلی بەكارهێنانی مادەكان.
ڕوونیشیكردووەتەوە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 26 و 30 یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان وكارتێكەرە عەقڵییەكان ڕاگیراون و بەشێك لەو تۆمەتبارانەش پێشینەی تاوانی دزیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریان هەبوە و پێشتر سزادراون .
پۆلیس ناوی دەستگیركراوەكانیشی بڵاوكردووەتەوە كە ئەمانەن:
چ ، ن ، ف لەدایكبووی 1994 ڕەگەزی مێ
غ ، ج ، ع لەدایكبووی 1987 ڕەگەزی مێ
ل، م ،أ لەدایكبووی 1988 ڕەگەزی مێ
أ ،ع ، ح لەدایكبووی 1980 ڕەگەزی نێر
م ، م ،س لەدایكبووی 1985 ڕەگەزی نێر
ع ، م ، أ لەدایكبووی 1996 ڕەگەزی نێر
ب،و،س لەدایكبووی 1993 ڕەگەزی نێر
م،ج،ع لەدایكبووی 1984 ڕەگەزی نێر
س ، ج ، ع لەدایكبووی 1982 ڕەگەزی نێر