نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 117 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بەڕێژەی 2.66% دابەزی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 117 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بەڕێژەی 3.5% دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
هاوكات ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، هۆکاری ناجێگری نرخی نەوتی بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا گەڕاندووەتەوە، هەروەها هەڕەشەكانی پوتین بۆ ڕاگرتنی هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا.