سەدر دژی تەوافوق تویتی كرد.. كورد بەردەوام دەستی بەو بنەمایەوە گرتووە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر سوپاسی هەموو ئەو پەرلەمانتارانە دەكات كە بەشداریی دانیشتنەكەی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كرد و دەڵێت، “سوپاس بۆ ئەوانەی لە خۆشەویستیی عێراق بەشداریی دانیشتنەكەیان كرد”، بەڕوونیش باس لە كۆتاییهاتنی سەردەمی تەوافوق دەكات.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاند، “ئەو پەرلەمانتارانەی بەشداریی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد لە هەڕەشە نەترسان”.

سەدر لەپەیامەكەیدا سوپاسی پەرلەمانتارە بەشداربووەكان دەكات و دەڵێت،” سوپاس بۆ ئەوانەی لە خۆشەویستیی عێراق بەشداریی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد”، بە وتەی خۆی، “سەلمانتان شوێن بۆ پشكپشكێنە نەماوە و چوارشەممەی داهاتوو كاتی لادانی گەندەڵی و پاشكۆیەتی و تەوافوقە”.

بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكستیهێنا و نەتوانرا 220 پەرلەمانتار كۆبكرێنەوە.

قسەی سەدر دژی تەوافوق، لەكاتێكدایە كورد لە عێراقی دوای 2003 بەردەوام دەستی بە بنەمای تەوافوقەوە گرتووە، تا زۆرینە نەتوانێت مافەكانی پێشێل بكات و بتوانێت هاوسەنگی لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەدا ڕابگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە عێراق کۆبووەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆبووەوە. ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەتی سەبارەت بە…
Total
0
Share