تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە

بەرپرسێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا كۆتایی نەهاتووە و بەپێی داتای هەفتانە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە زیادیكردووە.

مارگرێت هاریس، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، “بە دڵنیاییەوە ئێمە لەنێوەی ڕێگاكەین لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەپێی داتاكان تووشبوون لە چین ڕووی لە هەڵكشان كردووە”.

شەوی ڕابردوو لە چین پێنج هەزارو 280 كەس لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدا و پێیوایە خراپترین شەپۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنایە لە چین لەسەرەتای بڵاوبوونەی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرفتەكانی ئاووهەوا و ڕەگەزپەرستی باڵ بەسەر دانیشتنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا دەكێشێت

پرسەكانی گرفتی ئاووهەوا و ڕەگەزپەرستی و دابەشكارییەكان لە جیهاندا لە پێشینەی پرسە تاوتوێكراوەكانی دانیشتنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندایە، ئەمەش دوای…
Total
0
Share