ئۆکرانیا.. تا ئێستا 10 ملیۆن کەس ئاوارەبوون

بەهۆی جەنگی ڕوسیاوە، نزیکی 10 ملیۆن کەس لە ئۆکرانیا ماڵەکانیانیان بەجێهێشتووە.

بەپێی فیلیپۆ گراندی کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، تا ئێستا 10 ملیۆن ئۆکرانی ماڵەکانی خۆیانیان بەجێهێشتووە.

گراندی لە ئەژماری تویتەری خۆیدا نووسیویەتی، “جەنگی ئۆکرانیا بەڕادەیەک وێرانکەرە، بووەتەهۆی هەڵهاتنی 10 ملیۆن کەس، جا هەڵهاتنەکە لە ناوخۆدا بێت یان بووبن بە پەنابەری وڵاتانی دیکە”.

ڕۆژی یەکشەممە، UNHCR ڕوونیکردەوە لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕوسیاوە  3,389,044 ئۆکرانی وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە و 60,352 کەسی دیکەش بوونەتە پەنابەر و 90%ی ئەوانەی هەڵهاتوون ژن و منداڵن، چونکە ئەو پیاوانەی تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 60 ساڵدایە دەکرێت بۆ خزمەتی سەربازی بانگبکرێن.

هاوکاتیش، ملیۆنان ئۆکرانی تر ماڵەکانیان بەجێهێشتووە، بەڵام لە ناوخۆی وڵاتدا ماونەتەوە، بەپێی ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تا ڕۆژی چوارشەممە ژمارەیان نزیکەی 6,48 کەس بووە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ لە كارەكەی لابرا و لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكدەهێنرێت

بابەتی دواتر

بۆچی خەڵکی دەرەوەی خاکەکەیان بە دوژمن دەزانن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share