ڕێكار بەرامبەر ئەو مەلایەی نەورۆزی بە “جەژنی كافر و ئاگرپەرست” ناوبرد دەگیرێتەبەر

لە وتارخوێنی دووردەخرێتەوە

دوای ئەوەی كەسێكی ئاینی نەورۆزی بە جەژنی “کافر و ئاگرپەرستەکان” و ئەوانەشی یادیدەكەنەوە بە “موشریك” ناوبردبوو، ئەوقافی كۆیە دەڵێت، ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی كۆیە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ڕۆژی شەممە 19ی ئازار گرتەیەکی ڤیدیۆیی مامۆستایەکی ئایینی بەناوی (ڕزگار کەریم وەھاب) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە کە تیایدا بۆنەی نەتەوەیی نەورۆز بە جەژنی کافر و ئاگرپەرستەکان ناودەبات و ئەوانەی ئەو یادەش بکەنەوە بەموشریک ئەژماردەکات.

ڕوونیكردوەتەوە، داواکاری گشتی بەپێی ڕێکاری یاسایی داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە کردووە داوای یاسایی لەسەر بجوڵێنن و لە ئەنجامدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، سەرەڕای گرتنەبەری ڕێکاری کارگێڕی و دوورخستنەوەی ناوبراو لە کاری وتارخوێنی.

ئەوقافی كۆیە دووپاتیشیدەكاتەوە، کەسایەتیە ئاینیە دڵسۆزەکان لە ڕابردوو و ئێستادا لە ڕیزی پێشەوەی نیشتیمانپەروەراندا بوون، بگرە سەرکردایەتیی زۆر شۆڕش و ڕاپەرینیشیان کردووە، قسەی ئەو كەسەش بە دەربڕینی “ڕای تاکەکەسی خۆی” ناودەبات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندكاران بڕیاریدا ‏

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ى به‌هۆی به‌فر و ‏سه‌رماوە ناتوانن به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، بۆیان ده‌كرێت به‌ مۆڵه‌ت.…
Total
0
Share