پۆلیسی سلێمانی: هەر كەسێك چەكی بێمۆڵەت هەڵبگرێت و تەقەبكات سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانیی بڵاویكردووەتەوە هێزەكانیان لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و هەر كەسێك چەكی بێمۆڵەت هەڵبگرێت و تەقەی خۆشی بكات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، سەرجەم هێزەكانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە قەزاو ناحیەكانەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و گەشتیاران.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین خۆیان بەدوور بگرن لە كاری نایاسایی ، هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و تەقەی خۆشی و هێزەكانمان لە سەرجەم شوێنەكان بڵاوەیان پێكراوە هەركەسێك سەرپێچی یاسا بكات دەستگیردەكرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

ئاماژە بەوە كراوە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین، وەك چۆن هەمیشە هاوكاريی هێزەكانمان بوون پەیوەندیمان پێوە بكەن بە هێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی:

104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی

105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندەرێک: کەسانێک دەیانەوێت ئاراستەی خۆپیشاندانەکە بگۆڕن و گرژی دروستببێت

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان بەردەوامە و یەکێک لە خوێندکارەکانی ناو خۆپیشاندانەکە دەڵێت، کەسانێک…
Total
0
Share