هاوژینی پێشووی كازم ساهیر لەسەر وەسێتی خۆی لە سلێمانی بەخاكسپێردرا

عرووبە ساهیر هاوژینی پێشووی كازم ساهیر لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد و لەسەر وەسێتی خۆی لە سلێمانی بەخاكسپێردرا.

دوێنێ هەینی هونەرمەندی گۆرانیبێژی عێراقی كازم ساهیر، لەڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستگرامەوە گیانلەدەستدانی هاوژینی پێشووی ڕاگەیاند.

عرووبە ساهیر 10 ڕۆژ لەمەوبەر بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی هاتبووە شاری سلێمانی، دوێنێ بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد و ئەمڕۆ لەسەر وەسێتی خۆی لە گۆڕستانی قولەرەیسی لە شاری سلێمانی بەخاكسپێردرا.

كازم ساهیر لەدایكبوونی ساڵی 1957ـە و لە تەمەنی 19 ساڵیدا هاوسەرگیری لەگەڵ عرووبە ساهیردا كردبوو، بەڵام دوای سێ ساڵ لەیەكتر جیابوونەوە.

كازم و عرووبە دوو كوڕیان بەناوەكانی عومەر و ویسام هەن و بەهۆی كۆچی دوایی هاوژینی پێشوویەوە، كازم ساهیر بڕیاری ڕاگرتنی ئەو ئاهەنگانەی دا كە بڕیاربوو بەمنزیكانە لە ئەمریكا و كەنەدا سازیانبدات.

بابەتی پێشتر

سەرجەم تیمە فریاگوزارییەكانی تەندروستیی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پارە لە هەولێرەوە نەگەیشتووەتە سلێمانی و مووچە دابەشنەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share