ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه، پێدری له چاوپێکه‌وتنێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نیت، که له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندی به ڕیاڵ مه‌دریده‌وه بکات و به‌ڕێوبه‌رانی شاهانه وه‌ڵامێکی دڵخۆشکه‌ریان پێنه‌داوه.
پیدرۆ گۆنزالێس لۆپێزی ناسراو به “پێدری” له چاوپێکهوتینێکی تایبه‌تی پرۆگرامی “ئیل لارگیرۆ”ی ڕادیۆ کادیناسێر، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له سه‌ره‌تاوه ویستم له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌ستپێبکه‌م، به‌ڵام پێیانوتم له‌و ئاسته‌دا نیت په‌یوه‌ندی به یانه‌که‌وه بکه‌یت، سوپاسی ئه‌و که‌سه ده‌که‌م پێی وتم شایستهنیت، چونکه ئێستا له‌و تیمه یاریده‌که‌م که هه‌میشه خۆشمویستووه، پۆشینی درێسی ڕیاڵ مه‌درید نامۆیه و هه‌میشه درێسی به‌رشلۆنه هه‌ڵده‌بژێرم”.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا له‌باره‌ی لیۆ مێسی و ڕاهێنانکردن له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه ئه‌رجه‌نتینیه‌که، ده‌ڵێت، ” ئه‌وه‌ی سه‌رسامی کردووم ئه‌و جموجحۆڵ و ئاسته‌یه، ئه‌و شێوازی یاریکردنه‌یه که مێسی له ڕاهێنانه‌کاندا نیشانیده‌دات، هاوشێوه‌ی فیلم کارتۆنی ئۆلیڤه‌ر و بێنجییه (کاپتن ماجد) له ژیانی ڕاستییدا”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی کلاسیکۆوه ده‌ڵێت،” ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنه‌ر دوو هه‌فته به‌ر له یاری کلاسیکۆ پێیڕاگه‌یاندم که بۆ یاری کلاسیکۆ به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌شداریده‌که‌م، ئایا به‌باشی خه‌وتم؟ به‌ڵێ بێگومان، هیچ کێشه‌یه‌که‌م له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌دا نه‌بوو و کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دروستنه‌کردم”.
پێدری ته‌مه‌نی 17 ساڵه و له یانه‌ی لاس پاڵماسه‌وه به میدیا ئیسپانییه‌کان ناسێنرا، وه‌ک به‌هره‌یه‌کی ناوازه له هاوینی 2020 یانه‌ی به‌رشلۆنه بۆندیان پێشکه‌شکرد و گواستیانه‌وه بۆ ڕیزه‌کانیان.