پارێزگاری هەولێر : سیستمی تاك و جووت بۆ دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە پەیڕەودەكرێت

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند لە 24ی ئەم مانگەوە سیستمی تاك و جووت بۆ دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە پەیڕەودەكەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بۆ چارەسەركردنی گرفتی سووتەمەنی بڕیاردرا لە 24ی ئەم مانگەوە بۆ دابەشكردنی بەنزینە عێراقییەكە كار بە سیستمی تاك و جووت بكەین و شەش بەنزینخانە بۆ تاكسییەكان دیاریكراوە و بەنزینخانەیەكیش بۆ پاسەكان دیارییكراوە.

پارێزگاری هەولێر باسی لەوەكرد ” لەكۆگاكاندا خۆراكی پێویستمان بەشی شەش مانگ هەیە و دڵنیایی دەدەین هیچ گرفتێكی خۆراكمان نییە و ئامادەین ئاسانكاری بكەین جووڵەی بازرگانیی زیاتربێت، بەڵام سازش لەسەر شمەك و كاڵای بێ كوالیتي ناكەین”.

ئومێد خۆشناو باسی لەوەكرد، “ڕۆژانە بەردەوام لیژنەكانی چاودێری و بازرگانی بەدواداچوون بۆ نرخی خۆراك دەكەن و سزای ئەو كەسانە دەدرێت كە نرخ لەسەر هاوڵاتیان گراندەكەن “.

بابەتی پێشتر

کانە ئاڵتوونەکانی دەخاتە خزمەتی چێڵسی-یەوە

بابەتی دواتر

زیلینسكی بۆ كۆنگرێس: ئۆكرانیا بكرێت بە ناوچەی دژەفڕین و فڕۆكەی شەڕكەرمان پێبدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share