لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان سێ بەندکراوی کورد پێش لەسێدارەدانیان بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەركرا

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، سێ هاوڵاتیی كوردی خەڵكی ورمیە دوای 33 ساڵ لەزیندانیكردنیان بڕیاری ئازادكردنیان دراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، بڕیاربوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سزای لەسێدارەدان بۆ سێ هاوڵاتیی کورد بە ناوەکانی جەعفەر ئیسماعیلی، عوسمان سەحرایی و سەعید ئارمەت لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ بکرێت.

باسی لەوەشكردووە، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە دواساتەکاندا بڕیارەكە هەڵوەشایەوە و لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو.

ڕێكخراوەكە ئاشكراشیكردووە، هەر سێ بەندكراوەكە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و دوێنیش دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام دابوو.

ئەو سێ بەندكراوە لە ساڵی 1989-ەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستگیركرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بۆدەركرابوو.

بابەتی پێشتر

كەنەكە: تا ئێستا توركیا لە باشووری كوردستان چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت

بابەتی دواتر

پووری كچەكەی خۆی پێنەدا و ئەویش ماڵەكەی تەقاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share