مەكتەبی سیاسی: یەكێتی هەوڵەكانی چڕدەكاتەوە بۆ خزمەتكردنی هەڵەبجە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، یەکێتی لە ڕێگەی حکومەت و حزبەوە هەوڵەکانی زیاترچڕ دەکاتەوە، کە خزمەتگوزاریی زیاتر بە هەڵەبجە و دانیشتوانی ناوچەکە بگەیەنێت.

هەرلە پەیامەكەدا هاتووە، وێڕای هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە و گوندەکانی دەوروبەری کە پێشتر وێران و تەختکرابون، دوای بونەپارێزگای ئەو شارە، زۆرینەی دەزگا حکومی وخزمەتگوزارییەکانی لێ دامەزرا، بەڵام هێشتا لەدامەزراوە رەسمیەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵدا وەک پێویست بە ڕەسمی ناساندنی هەڵەبجە بە پارێزگای نۆزدەیەمی عێراق نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە دابینکردنی مافەدەستوریی و یاساییەکاندا دڵنەوایی نەکراوەتەوە” .

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان

بۆ ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە

لە یادی سی وچوار ساڵەی دڕندانەترین تاوانی دژ بەگەلەکەمان دەکەینەوە کەلە چەند چرکەیەکدا رژێمی بەعس بەچەکی کۆمەڵکوژی کیمیاویی لەپارێزگای هەڵەبجەیدا وهەزاران هاوڵاتی شەهید وبریندارکرد و هەربەهۆی ئەم پەلامارە سامناکە دژ بەمرۆییەوە چەندین خێزان لەیەکتری دابڕان کەتاکو ئێستاش بەشێکیان لەچاوەڕوانی بە یەکتر شادبونەوەدان هەروەها ژمارەیەکی زۆری بریندارو بەرکەوتە تاکو ئێستا بەهۆی کاریگەری زامەکانی ئەو چەکەوە دەناڵینن .

ئەو کارەساتەی کەسی و چوار ساڵ لەمەوبەر شۆڤینیەکانی بەعس بەسەرئەم شارەیانداهێنا رقێک بووبەرامبەر ڕۆڵی مێژوویی هەڵەبجە کەلەجوڵانەوەی فەرهەنگی وشارستانێتی و سیاسیداچەندین زانا وعەلامەی ئایینی کوردپەروەر وگەورە شاعیر وخاوەن قەڵەمی بوێری بەبیری پێشکەوتوخوازی و کوردایەتی پەروەردە و گۆشکران کەلەڕاپەڕین و شۆڕشەکانی گەلەکەماندا رۆڵی پێشەنگیان هەبوو بەتایبەتی لەشۆڕشی نوێی گەلەکەماندایەکەمین مەفرەزەسەرەتاییەکانی ئەم سنورە لەشارەزوور و دەوروبەری چەکی مەردایەتی و بەرگرییان دژ بەزوڵم و ستەمی بەعس هەڵگرت و بانگی دەستپێکردنەوەی شۆڕشیان دا .

پاش تێپەڕبونی زیاتر لە سێ دەیە بەسەر ئەو کارەساتەدا وێڕای هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجەو گوندەکانی دەوروبەری کە پێشتر وێران وتەختکرابون، دوای بونەپارێزگای ئەو شارە، زۆرینەی دەزگا حکومی وخزمەتگوزارییەکانی لێ دامەزرا، بەڵام هێشتا لەدامەزراوە رەسمیەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵدا وەک پێویست بە ڕەسمی ناساندنی هەڵەبجە بەپارێزگای نۆزدەیەمی عێراق نەچۆتە واری جێبەجێکردنەوەو لە دابینکردنی مافەدەستوریی ویاساییەکاندا دڵنەوایی نەکراوەتەوە .

کەسو کاری سەربەرزی شەهیدانی جینۆسایدی شانزەی سێ و هاوڵاتیانی بەشەرەفی هەڵەبجەی هەمیشەخۆڕاگڕ

لەم یادەداجارێکی تر بۆ هەموو لایەکی دووپاتدەکەیەنەوە لەپێناو سارێژبونی ئەو برینانەی کەتاکو ئێستا بەشێکی زۆر لەخەڵکەکەی بەدەستیەوە دەناڵێنن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەرێگەی حکومەت وحزبەوە هەوڵەکان زیاترچڕ دەکاتەوە کەخزمەتگوزاری زیاتر بە هەڵەبجەودانیشتوانی ناوچەکە بگەیەنێت لە پێناو دابینکردنی ژیاننێکی ئاسودەو پڕلە کامەرانی و ڕەوینەوەی یەکجارەکی گشت مەینەتیەکان و بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی گشت قوربانیانی ئەو کارەساتە.

نەمری بۆ شەهیدانی هەڵەبجەوقوربانیانی جینۆسایدی گەلەکەمان.

مەکتەبی سیاسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

ئارسەر جیاوازیی مێسی و نێیمار و کریستیانۆ ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

ڕاکان جبوری لەبارەی نەورۆزەوە بڕیارەكەی خۆی هەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی كە بریكارنامەی ساختەیان بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل بەكارهێنابوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share