شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران شوێنە بۆردوومانكراوەكان بەسەردەكاتەوە

شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی هەولێر دەكات، پەیوەندیی بە هێرشە مووشەكییەكەی ئێرانەوە هەیە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەولێر دەكات و ئەو شوێنانە بەسەردەكاتەوە كە كرابوونە ئامانجی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران.

لە شاندەكەدا تەنها ناوی حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆك ئاماژەیان پێدراوە، كە یەكەمیان سەر بە ڕەوتی سەدرە و دووەمیشیان سەر بە پارتییە، دیارنییە كەسی دیكە ئەندامێتی شاندەكە دەكەن، یان نا.

پێشتر مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕێككەوتبوون لەسەر ئەوەی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە مووشەكییەكەی ئێران و قسەكردن لەسەر بوون و بەئامانجگرتنی ئیسرائیل پێكبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەبێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران پرسی بەردەوامی گەمارۆکان لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share