وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: پێویستە ئێران دەستوەردان لە عێراق ڕابگرێت 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر دەكات، داوادەكات ئێران دەستوەردان لە عێراق ڕابگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر دەكەین، ئەو كارە پێشێلكارییە بۆسەر سەروەریی خاكی عێراق”.

ئاماژەی بەوە كردووە، “لە هێرشە مووشەكییەكەدا هیچ دامەزراوەیەكی ئەمریكا زیانی بەرنەكەوتووە و كارمەندەكانیان سەلامەتن”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باسی لەوە كردووە، “هاوكاریی هاوبەشەكانمان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین كە بەرگری لە خۆیان بكەن و پێویستە كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستوەردان لە عێراق ڕابگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share