كاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شاری ناسریە-ی باشووری عێراق كرایە ئامانج.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی بەرپرس ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بۆمبێكی چێندراو كاروانێكی لۆجیستیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كردووەتە ئامانج لەكاتی تێپەڕبوونی لە سنووری شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق.
میدیای عێراقی لەزاری سەرچاوەكەوە ئاشكراشیكرد، هێرشەكە هیچ زیانێكی بە ئەندامانی كاروانەكە نەگەیاندووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێكی مووشەكی بۆسەر هەولێر ئەنجامدرا، دوای هێرشەكە دژەتیرۆری کوردستان لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردەوە، “کاتژمێر 1ی ئەمشەو لەڕێگەی 12 مووشەکی بالیستی گەڕەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردەئامانج، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.