نەخۆشانی تالاسیمیای سلێمانی داوای بەهاناوەچوون دەكەن

لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی، داوا دەكات هاوڵاتییان بەدەم توشبووانی تالاسیمیاوە بچن و خوێنیان پێببەخشن.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم، ‎كۆچەر كەریم، ‎سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، “‎داوا لە هاوڵاتییانی بەڕێز دەكەین هاوكاریی توشبووانی تالاسیمیا بكەن بە بەخشینی خوێن”.

كۆچەر كەریم ئەوەشی خستوەتەڕوو، “‎لەبەر ئەوەی لە ئێستادا لە بانكی خوێن ڕێژەی خوێن زۆركەم بووەتەوە ‎توشبووانی تالاسیمیاش ڕۆژانە پێویستیان بە خوێن وەرگرتنە، بۆیە ‎هەر كەسێك لە توانایدایە بەشداری بكات لە خوێن بەخشین”.

سەرۆكی كۆمەڵەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، “هاوڵاتییان دەتوانن ڕۆژانە لە كاتژمێر 8 بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ، سەردانی بانكی خوێنی سلێمانی بكەن”.

بابەتی پێشتر

ڕوداوێكی هاتوچۆ لە دهۆك پێنج قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

قاسم شەشۆ دەستی لە پارتی كێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share