بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕووبەڕووی ھەر جیاکارییەکی سیاسی دەبینەوە کە ماف لە خەڵکی ھەولێر زەوتبکات

لە ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری هەولێردا، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێن بە خەڵكی شارەكە دەدات داکۆکی لە مافەکانیان بكەن و ڕووبەڕووی ھەر جیاکارییەکی سیاسی و ڕێکخراوەیی ببنەوە، کە “ماف لە خەڵکی ھەولێر و هەر شوێنێکی تری کوردستان زەوتبکات”.

ئەمڕۆ هەینی، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 31 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی شاری هەولێر دژ بە ڕژێمی بەعس بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەدا هاتووە، “دەبێت لەم یادە شکۆدارەدا رۆڵی کاک کۆسرەت رەسوڵ وەک سەرپەرشتیاری ڕاپەڕینی هەولێر لەیادنەکەین و وەبیر خۆمانی بهێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو ڕۆڵەکانی خۆی کردە قوربانیی ئازادیی هەولێر و سەرفرازیی خەڵکەکەی. ئەمە مێژووی نزیکی گەلەکەمانە و هەولێرییەکان ئەم ڕاستییە لەیادناکەن”.

لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنێك بە خەڵكی هەولێر دەدات و دەڵێت، “بەڵێن بە خەڵکی خۆشەویستی ئەو شارە دەدەین وەک چۆن یەکێتییەکەتان ئەندازیار و جێبەجێکاری بەرنامەی ڕاپەڕین بوو، ئێستاش لە جاران زیاتر لەگەڵتان دەبێت و داکۆکی لە مافەکانتان دەکات. ڕووبەڕووی ھەر جیاکارییەکی سیاسی و ڕێکخراوەیی دەبینەوە کە ماف لە خەڵکی ھەولێر و هەر شوێنێکی تری کوردستان زەوتبکات. ئەمە بەڵێنی ئێمەیە و خەباتی ئێوە لەپێناو ئەم حزبە تێکۆشەرە لەیادناکەین”.

دەقی پەیامەكە:-

ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی هەولێری پایتەختی کوردستان تێدەپەڕێت، لەو ڕۆژەدا هەولێرییەکان مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و قارەمانێتییان بۆ کوردستان تۆمارکرد.

دەبێت لەم یادە شکۆدارەدا رۆڵی کاک کۆسرەت رەسوڵ وەک سەرپەرشتیاری ڕاپەڕینی هەولێر لەیادنەکەین و وەبیر خۆمانی بهێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو ڕۆڵەکانی خۆی کردە قوربانیی ئازادیی هەولێر و سەرفرازیی خەڵکەکەی. ئەمە مێژووی نزیکی گەلەکەمانە و هەولێرییەکان ئەم ڕاستییە لەیادناکەن.

بەڵێن بە خەڵکی خۆشەویستی ئەو شارە دەدەین وەک چۆن یەکێتییەکەتان ئەندازیار و جێبەجێکاری بەرنامەی ڕاپەڕین بوو، ئێستاش لە جاران زیاتر لەگەڵتان دەبێت و داکۆکی لە مافەکانتان دەکات. ڕووبەڕووی ھەر جیاکارییەکی سیاسی و ڕێکخراوەیی دەبینەوە کە ماف لە خەڵکی ھەولێر و هەر شوێنێکی تری کوردستان زەوتبکات. ئەمە بەڵێنی ئێمەیە و خەباتی ئێوە لەپێناو ئەم حزبە تێکۆشەرە لەیادناکەین.

درود بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەھیدانی کوردستان

سڵاو لە خۆڕاگری و ئازایەتیی ھەولێر و ھەولێرییەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

١١ی ئاداری ٢٠٢٢

بابەتی پێشتر

ڕوسیا دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ هەشت وڵات ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

سەدر ئامۆزایەكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share