حكومەتی هەرێم ڕۆژانی پشووی جەژنی نەورۆزی دیاریكرد

جەژنی نەورۆز لە ئاكرێ

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕۆژانی پشوو بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە دامودەزگاكانی حكومەت ئاشكرادەكات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە لە ڕۆژی یەکشەممە 2022/3/20 تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 2022/3/24 لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمیی دەبێت.

جەژنی نەورۆز یان دەستپێکی ساڵی نوێ لەناو كورد و گەلانی وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەندیدا بەڕێوەدەچێت و هەریەک لەو وڵات و گەلانە بە جۆرێک گوزارشت لەو جەژنە یان ساڵە نوێیە دەکەن.

 

بابەتی پێشتر

فرۆكەخانەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share