بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك ئاراستەی حزبی زەحمەتكێشان دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی حزبی زەحمەتكێشان دەكات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا كە ئاراستەی بەڵێن عەبدوڵڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبەی كردووە دەڵێت، بەبۆنەی سەرکەوتنی یازدەهەمین کۆنگرەی حزبەكەتان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری حزب و هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

دەشڵێت، “حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە و خاوەنی ڕابردوویەکی پڕ لە شانازییە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی هیوای ئەوەش دەخوازێت “لەم وێستگە نوێیەی خەباتیشدا پێکەوە هەوڵەکانمان لەپێناو بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکان یەکبخەین و خزمەتی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەفسەران و پلە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت وەک یەک تیم کاربکەن

بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل گەڕایەوە بۆ ئەرکەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە. بەبۆنەی گەڕاندنەوەی…
Total
0
Share