ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى كوردستان لەسەر گرانبوونی نرخی خۆراک و شمه‌ك لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا داوادەکەن وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم بانگێشتی پەرلەمان بکرێن.
به‌پێی نووسراوێک، کە واژووی 41 پەرلەمانتاری کوردستانى لەسەرە، داواكراوە بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و خۆراک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکرێتە بەرنامەی کاری گفتوگۆی هەفتانەی پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان.
له نووسراوه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران داوایانكردووه، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم و وه‌زیری بازرگانى بانگێشتبکرێن و چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە.
ده‌قی نووسراوه‌كه: