جۆ بایدن هاوردەكردنی نەوت و گازی ڕوسیای بۆ وڵاتەكەی قەدەغەكرد

سەرۆكی ئەمریكا هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی ڕوسیای بۆ وڵاتەكەی قەدەغەكرد و ڕایگەیاند “بەهەموو شێوەیەك پشتیوانیی ئۆكرانیا دەكەین”

ئەمڕۆ سێشەممە جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، “هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی ڕوسیا بۆ ئەمریكا قەدەغە دەكەین، كە كاریگەری گەورەی لەسەر ئابوریی ڕوسیا دەبێـت و هەموو هەوڵێكیش دەدەین بە سزاكانمان هاوڵاتییانی ئەمریكا زەرەرمەند نەبن”.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد، “بەردەوامدەبین لە سەپاندنی سزاكانمان بەسەر ڕوسیا و پشتیوانیی ئۆكرانیا دەكەین و چیتر نەوت و گازی ڕوسیا هاوردە ناكەین”.

بابەتی پێشتر

مەبەست لە حکومەتی ئۆلیگاریشی چییە؟

بابەتی دواتر

گراڤیسن-تان بیرماوە؟ لە ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ قوماربازێکی ملیۆنێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share