لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی پاریس

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە هاندەران پشتگیرییەكی باشیان دەكەن لەكاتی ڕووبەڕووبونەوەی پاریس سانجێرماندا.

گەشبینە بە ئەنجامی یارییەكە و پێیوایە هەموو لایەك دڵخۆش دەبن.

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی

– بەتەنها یاریی ناكەین هەموو مەدریدییەك پشتمان دەگرێت لە بەرامبەر پاریس

– بێرنابیۆ بە باشی دەناسم دەزانم هاندەران چیمان بۆدەكەن تیایدا ، ئێمە دەزانین كە تەنها نابین و هەموو مەدرید لە پشتمان دەبێت

– ئەم چەند ڕۆژە كاتی ئامادەكارییە، یاریزانەكان لەسەر ئەم جۆرە ڕوبەڕوبونەوەیە ڕاهاتون، بەرامبەر سۆسیداد هەموو شتێك بە باشی ڕۆیشت ئێمە ورەمان بەرزە و ئامادەین.

– گەشبینم و پێموایە ئەنجامی یارییەكە لە سودی ئێمە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ سێ خاڵی له‌ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ چێڵسی هاوتابووه‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی لیسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد. ئەمڕۆ…
Total
0
Share