بایكۆتی كەرتی پەروەردە فراوانتر دەبێت

لە سلێمانی و گەرمیان بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن فراوانتر دەبێت، نزیكەی نیوەی خوێندنگەكانی كەلار دەوام ناكەن، لە سلێمانیش بایكۆتەكە فراوانترە.

لە دوێنێوە بایكۆتی بەشێك لە دامەزراوەكان لە سنوورەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەستیپێكرد، ئەمڕۆ بایكۆتەكە فراوانتر بوو و فەرمانبەر و فەرمانگە و خوێندنگەی زیاتری گرتەوە.

لە سلێمانی، جگە لە بەشێكی زۆری فەرمانگەكان، لە ناوەندەكانی خوێندنیش بایكۆتی فراوان دەستیپێكردووە، لەكاتێكدا تاقیكردنەوەكانی نووسینەكیی وەرزی دووەم دەستیپێكردووە و پێدەچێت كاریگەریی لەسەر دروستببێت.

هەر ئەمڕۆ لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بەشێكی زۆری ناوەندەكانی خوێندن دەوامیان نەكرد و مامۆستایان بایكۆتیان كرد، وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەكانیان.

ئارام ڕەحیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەروەردەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لانی كەم نیوەی ناوەندەكانی خوێندن بایكۆتی دەوامیان كردووە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە تاقیكردنەوەكانی نووسینەكیی وەرزی دووەم لە ناوەندەكانی خوێندن دەستیانپێكردووە، دیارنییە بەهۆی بایكۆتەوە چارەنووسی تاقیكردنەوەكان بەچی دەگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی (پەیەدە): پرسی كورد لە ناوچەكە چارەسەر نەكرێت سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدینایەت

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی (پەیەدە) رایگەیاند، باشترین بژاردە بۆ ئەو گۆڕانكارییانەی…
زیاتر ببینە

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی: ئەو مامۆستایەی وشەی نەشیاوی بەرامبەر کچە پەیامنێرێک بەکارهێنا سزادەدرێت

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه‌ پێكهیناوه‌ کە وشەی نەشیاوی بە کچە پەیامنێرێک…
Total
0
Share