بافڵ جهلال تاڵهبانى، بهبۆنهى بهستنى كۆنگرهى حزبهكهیان پهیامێك ئاراستهى محهمهدى حاجى مهحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دهكات و دهڵێت، لەم دەرفەتەدا جەخت لە هەماهەنگی، دید و ڕوانینی هاوبەش دەکەینەوە سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
له پهیامهكهیدا بافڵ جهلال تاڵهبانى ڕایگەیاندووە، “بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان و ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان، سەرکردایەتیی نوێ، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم”.
ئاماژهى بۆ ئهوه كردووه، “سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لەم ھەلومەرجە تایبەتەدا ھاندەرێکی گرنگ بێت بۆ پێشخستن و برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەردوولا لەپێناو تەبایی و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی و کۆدەنگیمان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان”.
له بهشێكى دیكهى پهیامهكهدا هاتووه، “لەم دەرفەتەدا جەخت لە هەماهەنگی، دید و ڕوانینی هاوبەش دەکەینەوە سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان”.
بافڵ جهلال تاڵهبانى جهختیكردووهتهوه، “هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم بکەین و بەرژەوەندییە تایبەت و حزبییەکان بەرەو ئاقارێکی نادیار و لێکترازانمان نەبەن. سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵکی کوردستان بنەمای کارکردنمان بێت و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیر ئەرکی لەپێشینەمان بێت”.