كەشناسیی هەرێم: ئێوارە خۆڵبارین كۆتایی دێت و سبەینێ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆڵبارین لە هەرێمی كوردستان كۆتاییدێت، سبەینێش ئاسمان پەڵەهەور دەبێت.

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ هەبوونی تۆزێكی سووك و نمەباران لە چەند ناوچەیەك بە كاتی جیاواز.

لەبارەی خۆڵبارینیشەوە، كەشناسی ئاشكرایكردووە، لەكاتەكانی ئێوارەدا كاریگەریی تۆز و خۆڵبارین نامێنێت”.

بۆ سبەینێش ئاسمانی هەرێمی كوردستان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، وەك ئەوەی كەشناسی پێشبینی كردووە.

بابەتی پێشتر

گەڕی دووەمی گفتوگۆكانی مۆسكۆ و كیێڤ "ڕێڕەوی مرۆیی" لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

ڕوسیا: ئۆكرانییە نەتەوەپەرستەكان هەوڵی ئاگركەوتنەوەیان لە "زاپۆریژیا" دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share