ڤلادیمێر پوتین: هێڵی بەرگریی ئۆكرانیامان تێكشكاند

سەرۆكی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، سوپای وڵاتەكەی هێڵی بەرگریی ئۆكرانیای تێكشكاند و لەم جەنگەدا مەبەستیان گەلی ئۆكرانیا نەبووە، بەڵكو ڕووخاندنی ڕژێمەكەی بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا وتارێكی پێشكەشی گەلی ڕوسیا كرد و وتی، “ئامانجی ئەم جەنگەمان تێكشكاندنی ڕژێمی ئۆكرانیایە كە نازی حوكمی تێدا دەكات تاوەكو هیچ كەسێك نەبێتە هەڕەشە لەسەر ڕوسیا و گەلەكەشمان شانازی بە هێزەكانی سوپاوە دەكەن”.

ڤلادیمێر پوتین ڕایگەیاند، “ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكانمان بەپێی ئەو نەخشەیەی دانراوە پابەند دەبن بەو وادە دیاریكراوەی پێشتر بڕیاری لەبارەوە دراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد كە سوپای ڕوسیا دەروازەیەكی بۆ ڕۆیشتنی هاوڵاتییانی ئۆكرانیا كردووەتەوە، “بەڵام نەتەوەپەرستەكان ڕێگرییان لێدەكەن”.

بابەتی پێشتر

توركیا.. هەڵاوسان زیاتر بەرزبووەوە و گەیشتە نزیكەی 55%

بابەتی دواتر

تیباس بۆ سەرۆکی ڕیاڵ و بارسا: ئێوە لە پوتین درۆزنترن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share