ئه‌مریكا له‌باره‌ى هه‌ڵواسینى وێنه‌ى پوتین هۆشداریی به‌ به‌غداد ده‌دات

له‌سه‌ر داوای باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غداد هه‌ڵواسینى وێنه‌ى پوتین له‌ شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كانى به‌غداد قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن.

به‌پێی نووسراوێك كه‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ڵواسینى وێنه‌ى پوتین له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانى به‌غدادى پایته‌خت له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا هێزه‌ئه‌منییه‌كانى ئاگاداركردووه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و وێنه‌ى كه‌ شه‌وى ڕابردوو له‌ ناوچه‌ى جادرییه‌ى به‌غداد هه‌ڵواسرابوو، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ لابراوه‌، ئه‌ویش دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكاوه‌.

هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه‌ له‌مه‌ودوا هه‌ڵواسینى وێنه‌ى پوتین و هه‌ر دروشمێك كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا هه‌بێت قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: 43%ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ كۆمپانیاكان دەڕوات

بابەتی دواتر

گروپێكی هاككەر دەڵێن دەستیان گەیاندووەتە ئاژانسی ئاسمانگەڕی ڕوسی و مۆسكۆش ڕەتیدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share