حكومەت هاوكاریی عێراقییەكانی ئۆكرانیا دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 300 هەزار دۆلار بۆ هاوڵاتییانی عێراقی تەرخانبكات كەلە ئۆكرانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتى مسته‌فا كازمى كۆبووه‌ و تاوتوێی چه‌ند پرسێكى كرد له‌نێویشیاندا دۆخی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی كە نیشتەجێی ئۆكرانیان.

لەكۆبوونەوەكەدا باس لە بەدواداچوون و هەوڵەكانی وەزارەتی دەرەوە كرا و ڕەزامەنديی درا بە تەرخانكردنی بڕی 300 هەزار دۆلار، تا وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی ئه‌و هاوڵاتییه‌ عێراقییانه‌ بكات كه‌لە ئۆكرانیا نیشتەجێن و ئاسانكارییان بۆ بكرێت لەو وڵاته‌ دەربازیان بێت.

بابەتی پێشتر

پێلێ نەخۆشخانەی بەجێهێشت

بابەتی دواتر

زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ وەرزی چاندنی گەنم تەرخانکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات

بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێکی فەرمی بگاتە…
Total
0
Share