دوو په‌رله‌مانتارى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ماوەی حەوت ساڵە، كۆمپانیایه‌كى خۆماڵی دەرمانی ساختەكراوی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابیندەكات.
هه‌ردوو په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى له جووڵاندنى سكاڵایه‌كدا كه ئاراسته‌ى داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستانیان كردووه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كۆمپانیایەك به‌ناوى (دلێر فارما) ماوه‌ى حه‌وت ساڵه دەرمانی كۆمپانیا جیهانییەكانی ساختەكردووە و هەموو بەڵگەنامەكانی ئەو كۆمپانیایانەشی ساختەكردووە.
ئاشكرایانكردووه، ماوەی حەوت ساڵە، كۆمپانیاكە دەرمانی ساختەكراوی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابیندەكات یەكێك لەو كۆمپانیایانه‌ش ( (Novartisی سویسرییە، كە بە نووسراوی فەرمی دەڵێت: هەموو بەڵگەنامەكانی لەلایەن ئەم كۆمپانیایەوە ساختەكراوە.
هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه لە 11 پەڕەدا بەڵگەنامەكانیان خستووه‌ته‌ڕوو و ڕایانگەیاند، بە بڕیاری حكومەت كاتێك كۆمپانیایەك دەرمانی نەخۆشیی شێرپەنجە دەهێنێت داوای ناسنامەی دەرمان(COA) ی لێدەكرێت، بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو دەرمانە سەلامەت و باوەڕپێكراوە و چارەسەرە، بەڵام ئەم كۆمپانیایە دەرمانی ساختەی هێناوە و بەڵگەنامەی كۆمپانیا جیهانییەكانی هێناوە و دوای حەوت ساڵ لەم كارە پێیوتراوە ئەمە ساختەیە، بەڵام تائێستا ئەم كۆمپانیایە سزانەدراوە.