(ڤیدیۆ) له‌ فاینه‌ڵی په‌ناڵتییدا لیڤه‌رپوڵ نۆیه‌م جامی کاراباوی به‌رزکرده‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی، یاریی کۆتایی جامی ڕایه‌ڵه‌ی یانه‌ ئینگلیزییه‌کانی له‌ چێڵسی برده‌وه‌ و یه‌که‌م ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای وێمبیڵی یاریی کۆتایی جامی ڕایه‌ڵه‌ی یانه‌ ئینگلیزییه‌کان “کاراباو که‌پ”ی به‌رامبه‌ر چێڵسی ئه‌نجامدا، سوورپۆشه‌کان به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ توانیان بردنه‌وه‌ تۆماربکه‌ن و جامه‌که‌ به‌رزبکه‌نه‌وه‌.

کاتی یاسایی یارییه‌که‌ (90 خوله‌ک) به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات، له‌ کاته‌ زیادکراوه‌کانیشدا هیچ یه‌کێک له‌ جه‌مسه‌ره‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵ، به‌ناچارییه‌وه‌ په‌نا بۆ لێدانه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کان برا.

یاریزانانی دوو جه‌مسه‌ره‌که‌ له‌ لێدانه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو بوون، لیڤه‌رپوڵ به‌ ئه‌نجامی (11) گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ (10) گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

به‌بردنه‌وه‌ی جامی کاراباوی ئه‌م وه‌رزه‌ (2021/2022) لیڤه‌رپوڵ بۆ جاری نۆیه‌م له‌ مێژوویدا جامه‌که‌ی به‌رزکرده‌وه‌، که‌ ئه‌وه‌ش ڕیکۆرده‌ له‌سه‌ر ئاستی یانه‌کانی ئینگلته‌را.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. تەقە لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری كرا

بابەتی دواتر

سپیزیا 0-1ڕۆما

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە سکاڵای هەیە

یانەى بەرشلۆنە سکاڵای هەیە لەسەر کەمکردنەوەى سزاکەى ناچۆی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید. ناچۆ لە یارییەکەى جیرۆنا کارتی سوری وەرگرت…
Total
0
Share