قوباد تاڵەبانی: هەوڵی جددی دەدەین بۆ بنبڕکردنی زیادەڕەوییەکان لەسەر موڵکی گشتی

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی شارەوانی سلێمانی کرد، جەختی لە چارەسەرکردن و بنەبڕکردنی زیادەڕەوی کردەوە و داوایکرد خزمەتی زیاتری سلێمانی بکرێت.

سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لەیلا عومەر وەک سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بووە، ئاماژەی بە متمانەیان بە تواناکانی و سەرکەوتوویی لە ئەزموونەکانی پێشوویدا کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتدا هاتووە، قوباد تاڵەبانی پاڵپشتیی بۆ سەرۆکی نوێی شارەوانیی سلێمانی خستەڕوو و داوای لێکرد خزمەتی زیاتری هاوڵاتییانی سلێمانی بکات.

قوباد تاڵەبانی وتی، “ھە‌وڵی جددی ھە‌یە‌ بۆ چارە‌سە‌ركردن و بنبڕكردنی زیادە‌ڕە‌وی لە‌سە‌ر موڵكی گشتی، ئە‌ركی حكومە‌تیشە‌‌ ھۆكارە‌كان دیاری بكات و چارە‌سە‌ریان بكات”.

جە‌ختیشیكردە‌وە‌ كە‌ ئەرکی حكومە‌تە‌ خزمە‌تی ھاوڵاتییان بكات و ئاساییش و ئارامی بپارێزێت.

لەلایەکی دیکەوە لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، “بە‌ڵێنمانداوە‌ كە‌ خزمە‌تی ھاوڵاتییان بكە‌ین بەبێ جیاوازی و دە‌رگای شارە‌وانیش واڵایە‌ بۆ ھە‌مووان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکانی دەرەوەی وڵات: لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی ئازاردراین و هەڕەشەمان لێکرا

پزیشکانی دەرەوەی وڵات روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا باسیان لەوەکردووە، لە خۆپیشاندانی هەفتەی رابردوویان لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە…
Total
0
Share