مووچە دابەشنەكرا

25ی هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان دەستیپێدەكرد، بەڵام حكومەت تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی دەستپێنەكردووە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە گرفتی بۆ دروستبووە و نەناردنی 200 ملیار دینارەكە لە بەغدادەوە كاریگەریی لەسەر داهات دروستكردووە.

لە مانگەكانی ڕابردوودا دابەشكردنی مووچە لە 25ی مانگەوە دەستیپێدەكرد، پێشتر وا بڵاوكرایەوە كە بەهۆی پشووی كۆتایی هەفتەوە، بۆ ئەم مانگە لە 27ی مانگەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات، بەڵام ئەمڕۆ (2022/2/27) دابەشكردنی مووچە دەستیپێنەكرد.

دوو مانگە حكومەتی عێراق 200 ملیار دینارەكەی نەناردووە بۆ هەرێم، بەوتەی حكومەتی هەرێم، بەو هۆیەوە گرفتی بۆ دروستبووە، تەنانەت مووچەی مانگی یەكی ئەو وەزارەت و شوێنانەی لە كۆتاییەكاندا مووچە وەردەگرن، بەهۆی نەهاتنی پارەكەی بەغدادەوە، لە داهاتی نەوتیی مانگی دوو دابەشكرا.

پێشتر سەرچاوەیەكی كوردستانی لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی سكاڵا تۆماركراوە دژی ناردنی 200 ملیار دینارەكە، بۆیە ناردنی پارەكە ڕاگیراوە.

چاوەڕواندەكرێت بەكارهێنانی داهاتی نەوتیی مانگی دوو بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی یەك، گرفت بۆ مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە ئەرکی خۆمانی دەزانین هەموو هەوڵێک بدەین بۆ یارمەتیدانی کوڕ و کچانمان لە رۆژئاوا

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئێمەی کورد لە جیهان و دەستڕۆیشتووەکان ناپاڕێینەوە بمانپارێزن، بەڵکو بیریان دەخەینەوە ئەمە یەکەمجار نییە لە…
زیاتر ببینە

د. ئەحمەد کەرکوکی: لەپای ماندووبوونەکانی چەپکێک گوڵم پێشکەشی هاوژینەکەم کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، لەپای ماندووبوونەکانی چەپکێک گوڵم پێشکەشی هاوژینەکەم کرد. د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک،…
Total
0
Share