دەرمانخانەیەكی “هەرزانجان”ی هەولێر بەهۆی دەرمانی قاچاخەوە داخرا

لە هەولێر دەرمانخانەیەك داخرا، كە بە ‌نرخی هه‌رزان ده‌رمانی فرۆشتوه‌ به‌هاوڵاتییان، بەڵام دەركەوتووە دەرمانی قاچاخ و نایاسایی هەبووە.

كوالێتی كۆنترۆڵی ده‌رمان و لقی ھه‌ولێری سه‌ندیكای ده‌رمانسازان لە ڕوونكردنەوەیەكی هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، “پاش ده‌ستكه‌وتنی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ بوونی ده‌رمانێكی ساخته‌ له‌ چه‌ند ده‌رمانخانه‌یه‌ك، لیژنه‌كانی چاودێریی بازاڕ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان، به‌ ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ لقی ھه‌ولێری سه‌ندیكای ده‌رمانسازان و قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی ھه‌ولێر، به‌دواداچوونیان بۆ ده‌رمانخانه‌كان كرد، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت بڕێكی زۆر له‌ ده‌رمانه‌ ساخته‌كه‌ له‌ ده‌رمانخانه‌ی سه‌روه‌ران بوونی ھه‌یه‌”.

ئاشكراشیانكردووە، “دوای پشكنینی ده‌رمانخانه‌كه‌، ده‌ركه‌وت پڕه‌ له‌ ده‌رمانی قاچاخ و نایاسایی، كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ چوار هه‌زار و 500 پاكه‌ت ده‌رمانی جۆراوجۆر بووە، بۆیه‌ ده‌رمانخانه‌كه‌ به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر”.

ئەو دەرمانخانەیەی داخراوە، بە هەرزانجانی ناسرابوو، بەشێك لە كاردانەوەكانیش بەرەو ئەوە بوون كە نرخی هەرزان هۆكاری داخستنەكە بووە، بەڵام ئەو دوو لایەنە پەیوەندیدارە ڕەتیانكردەوە داخستنی ده‌رمانخانه‌كه‌ ھیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ھه‌رزانی نرخه‌وه‌ هەبێت، دەڵێن، “ھه‌رزانی نرخی ده‌رمانه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردنی ده‌رمانخانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگێڕ و ده‌رمانی نایاسایی و سه‌رچاوەی‌ نادیار و ساخته‌”.

ئەوەشیان بەبیرهێناوەتەوە، كە “ئه‌و ده‌رمانخانه‌یه‌ پێشووتریش له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به‌ ده‌رمانی میری (MOH)، كه‌ كڕین و فرۆشتنی قه‌ده‌غه‌یه‌، داخراوه‌ و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر”.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا دەیەوێت پەل بۆ ناوچە "ناڕوسییەكان"ی ئۆكرانیا بهاوێت

بابەتی دواتر

فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی نزیك كیێڤ كۆنترۆڵكرا <br> پێنتاگۆن: سوپای ڕوسیا بەرەو كیێڤ دەڕوات و نیازی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای ‏هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەنووسی مووچەی مانگی 7 یەكلاكرایەوە
وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێك لەبارەی مووچەوە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو 700 ملیار دینارەی بەغداد دەینێرێت بۆ مووچەی مانگی تەمموز تەرخاندەكرێـت. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share