دادگاى فیدراڵى كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیار له‌سه‌ر دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌دات.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دادگاى فیدراڵی كۆببێته‌وه‌ و بڕیاربدات لەبارەی ده‌ستوورییبوون یاخود نه‌بوونى کردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

هاوكات دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆماری بڵاوكردەوە كه‌ 33 كاندیدن و كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتووشی بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دیاریكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share