نەخۆشخانەی کەفیل زانیاری لەبارەی تەندروستیی سیستانییەوە دەخاتەڕوو

نەخۆشخانەی کەفیل لە نەجەف ڕەتیدەکاتەوە، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی کەفیل کە سەربە مەرجەعی ئاینییە لە نەجەف ڕایگەیاند، “لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە بەڕێز مەرجەعی باڵا عەلی سیستانی رەوانەی نەخۆشخانەی کەفیل کراوە، دەمانەوێت ڕایبگەیەنین ئەو هەواڵانە دوورن لەڕاستییەوە”.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە سیستانی تەندرستیی تەواو جێگیرە و لەنوسینگە تایبەتەکەی سەرقاڵی ئەرکەکانی ڕۆژانەیەتی.

داواش لە میدیاکان و ئەوانەی ئەو هەواڵانە بڵاودەکەنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، دووربکەونەوە لەبڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە یان پێش بڵاوکردنەوەی پشتڕاستی بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی زۆربوونی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا زۆر بووە و ئەگەر زوو…
Total
0
Share