ڕاوێژكارەكەی كازمی دڵنیایی دەدات: بەهای دۆلار وەكخۆی دەمێنێتەوە

ڕاوێژكاری ئابوریی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبارەی بەهای دۆلار و ئەو دەنگۆیانەی لەبارەیەوە بڵاوبوونەتەوە و باس لە هەوڵی دابەزاندنی دەكەن هاتەدەنگ و دەڵێت، “وەكخۆی دەمێنێتەوە”.

موزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری، لەبارەی بەهای دۆلار و ئەگەرەكانی دابەزاندنی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، “سیاسەتی نەختینەیەییە كە نرخی فرۆشتنی دۆلار دیاریدەكات و ئەوەش بەپێی یاسای بانكی ناوەندی دەبێت، بەڵام بەداخەوە دەستوەردان لە بابەتەكەدا دەكرێت”.

ڕاوێژكارەكەی كازمی جەختیكردەوە، “بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندی، تێگەیشتن و پێداگیری هەیە لەسەر هێشتنەوەی سەقامگیریی نرخی خەرجكردنی دینار و مانەوەی بەم نرخەی ئێستای، بانكی ناوەندی پێداگیری و بەرگری لە نرخی ئێستای دینار لە بەرامبەر دۆلاردا دەكات”.

دوێنێ بانكی ناوەندیی عێراق جەختیكردەوە لەوەی “بەهای دۆلار وەكخۆی دەمێنێتەوە و هیچ نیازێكیان نییە بۆ گۆڕینی، بەتایبەت دوای ئەو ئەنجامە ئەرێنییانەی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار لە ماوەی ڕابردوودا بەدەستیهێناون”.

بابەتی پێشتر

هاوسەرگیریی منداڵان یەکێکیانە.. دادوەریی عێراق ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی جیابوونەوە بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی بڕی بارانبارینی ئەمساڵی تاوەکو ئێستا بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share