سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشیان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ڕێكخه‌ری نێوان ویلایه‌ته‌كانی باشوری عێراق و هه‌رێمی كوردستانی ڕێكخراوه‌كه‌ بوو.

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، دواى به‌دواداچوونى ورد و زانیاریی هه‌واڵگری توانیویانه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى چه‌كدارانی داعش به‌ناوی “محه‌مه‌د وه‌هبی فارس شجیری” كه‌ ناسراوه‌ به‌ “ئه‌بو ئه‌حمه‌د” ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ ڕێكخه‌ری گشتی نێوان باشوری عێراق و هه‌رێمى كوردستان بووه‌ له‌ ڕێكخراوه‌كه‌دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزیكەی 600 سزادراوی سیاسی لە عێراق دەگەڕێنرێنەوە سەر كارەكانی خۆیان

ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەك بڕیاری بەپەلە بۆ گەڕاندنەوەی 580 سزادراو دەردەكەن كە‌ به‌هۆكاری سیاسی دورخراونه‌ته‌وه‌.…
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی   د. بڕیار…
Total
0
Share