شۆفێرانی پاسەکان دژی گرانبوونی نرخی بەنزین گردبوونەوە

لە شاری سلێمانی شۆفێرانی پاسەکانی ناوشار بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی گرانبوونی نرخی بەنزین گردبوونەوەیان ئەنجامدا، لەکاتێکدا بەنزین چەند ڕۆژێکە بەردەوامە لەبەرزبوونەوە.

نرخی بەنزینی نۆرماڵ ماوەی چەند ڕۆژێکە بەرزبووەتەوە بۆ 900 دینار، شۆفێرانی پاسەکانی سلێمانی ئەوە بە بارگرانی بۆ ئەوان و خەڵک بەگشتی ناودەبەن.

یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەنزین گرانبووە لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ناتوانین ئەو ژمارە خوێندکار و سەرنشینانەی پێشتر دەمانگواستەوە ئێستا بیانگوازینەوە و دەبێت تەنها 25 خوێندکار لە پاسەکەماندابێت، لەکاتێکدا هەندێکیان منداڵی هەژار و بێباوکن و پارەیان لێوەرناگرین”.

شۆفێرانی پاسەکانی سلێمانی ڕایانگەیاند، ئەگەر حکومەت هاوکارییان نەکات و نرخی بەنزین کەمنەکرێتەوە یان ئەو بەنزینەی لە بەغدادەوە دێت بەنزینخانەیەکیان تایبەتنەکرێت بە پاسەکان، خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدەدەن.

ئەوان بەشێوەیەکی کاتی مانیانگرتووە و پاسەکانیان ڕاگرتووە لە گواستنەوەی خوێندکاران و سەرنشین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکان بۆ رای گشتی ئاشکرابکرێن و سزابدرێن

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای سەربازیی…
Total
0
Share