دووانیان لە هەولێر بوون.. یەحیا ڕەسوڵ دەستگیركردنی پێنج تیرۆرست ڕادەگەیەنێت

یەكێك لە دەستگیركراوەكان

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەستگیركردنی پێنج تیرۆرست لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆر ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، دووانیان لە هەولێر بوون.

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، هێزەكانی دژەتیرۆر لە چەند هەڵمەتێكدا پێنج تیرۆرستیان دەستگیركرد، لە یەكەمیاندا هێزەكانی پرۆسە تایبەتەكان پرۆسەیەكیان لە ناوچەی تارمییە-ی باكووری بەغداد ئەنجامدا و تیایدا تیرۆریستێكی سەر بە داعش دەستگیركرا.

لە پرۆسەی دووەمدا كە لە هەردوو قەزای شەرگات و حەزەر لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و موسڵ دوو ئەندامی سەر بە داعش دەستگیركران، كە بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی یەحیا ڕەسوڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بووە.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئەوەشی ڕوونكردەوە، دەزگای دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر لە هەولێر دوو تیرۆریستی دیكەیان دەستگیركردووە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، دەزگای دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی دیكە لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق بەردەوام دەبێت لە ڕاوەدوونانی ئەندامانی داعش و ئامانجیش لێی گەیاندنی عێراقە بە ئاسایش و سەقامگیری و دوور لە تیرۆر و پەڕگیری.

بابەتی پێشتر

تویتەكەی سەدر نرخی دۆلاری دابەزاند

بابەتی دواتر

کوڕەکەی شەھرام نازری چی بە باوکی دەڵێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share