تویتێكی سەدر وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی دەباتە پەرلەمان

دوای تویتەكەی سەدر لەبارەی بەهای دۆلارەوە كە پێشنیازیكردبوو عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بانگێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێن، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكە داوادەكات هەردوو كاربەدەستەكە دەستبەجێ بچنە هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران.

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، داوایكردووە هەریەك لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بچنە ئەنجومەنی نوێنەران.

لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە، “بەپێی ڕێنماییەكانی بەڕێز موقتەدا سەدر، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، داوادەكات عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دەستبەجێ بچنە ئەنجومەنی نوێنەران”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا چەند پێشنیازێكی لەبارەی بەهای دۆلارەوە خستەڕوو.

سەدر داوایكرد هەریەك لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بانگێشتی ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەران بكرێن. لەگەڵ ڕاگرتنی “بە قاچاخبردنی دۆلار و ڕێكخستنەوەی بازاڕی دراو”.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێشنیازیكرد “بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەندێك بانكدا بكرێت كە سەر بە هەندێك پارتی حوكمڕانن”.

بابەتی پێشتر

پارێزەری ترەمپ: هێلاری سیخوڕیی بەسەرەوە كردووە

بابەتی دواتر

 (ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی یوروپا لیگ یه‌کسانبوو و دۆرتمۆند شکستیهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share