سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، مه‌ترسیی داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ڕوسیاوه زۆر به‌هێزه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌ستپێده‌كات.
جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌كاتی به‌ڕێكه‌وتنی له كۆشكی سپییه‌وه بۆ ویلایه‌تی ئۆهایۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ڕۆژنامه‌نووسانى وت، “له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هێرشی ڕوسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێده‌كات”.
بایدن هۆشداری دا له زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی هێرشی هێزه‌كانی ڕوسیا و ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئۆكرانیا و ده‌ڵێت، “ئێستا مه‌ترسییه‌كان زۆر زیاتربوون”.