كرێكارێك له‌كاتى كاركردندا ئامێرێكى كۆنكرێت كه‌وت به‌سه‌ریدا و گیانیله‌ده‌ستدا

كرێكارێك لە ناحیەی عەربەتی سەربە پارێزگای سلێمانی، له‌كاتى كاركردندا ئامێری كۆنكرێت كه‌وتووه‌ به‌سه‌ریدا و گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كڕێكارێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه‌ خه‌ڵكى ڕۆژئاواى كوردستانه‌ له‌كاتى كاركردنیدا له‌ ناحیه‌ى عه‌ربه‌تى سه‌ربه‌ پارێزگاى سلێمانى ئامێری كۆنكرێت كه‌وتووه‌ به‌سه‌ریدا و به‌هۆیه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

باسیله‌وه‌شكرد، ته‌رمى كرێكاره‌كه‌ له‌ ئێستادا بە مەبەستی توێكاری لە پزیشكی دادی سلێمانییە.

بابەتی پێشتر

زینانە... تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو دوو برینداری لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

دهۆك.. ژمارەیەك شۆفێر بەهۆی ناڕەزایی نیشاندان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share