فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتگیریی خۆی بۆ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی له پرسی نهوت و غازى سروشتیی هەرێمدا دووپاتكردەوە.
له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا ئهمڕۆ چوارشهممه فراكسیۆنى سهدر ڕایگهیاند، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بۆ هەموو لایەنەكان پابەندییان هەیە ”ملزم”ـن، داواشدەكات پەلەبكرێت لە پێكهێنانی لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.
جهختیشیانكردهوه، وەک فراکسیۆنی سەدر هەڵسەنگاندن بۆ کاری پەرلەمانی دەکەن لە تەواوی بوارەکاندا و لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدا دەکەن کە کەمتەرخەمی دەکەن لە بەرامبەر گەلی عێراقدا.
فراكسیۆنهكه باسی لهوهش كرد، “هەوڵدەدەین بۆ دەرکردنی هەموو ئەو یاسایانەی خزمەتی بەرژەوندیی عێراق دەکەن دوور لە دروستکردنی فشار و بەرتەسکكردنەوە بۆ مەبەستی تایبەتی.”