دوو گه‌نجى سزادراوى ڕووداوه‌كه‌ى هۆقه‌باز له‌ زیندان مانیان گرتووه‌ ‏

دوو گەنجی باکووری کوردستان، كە به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ى هۆقه‌بازه‌وه‌ سزای لە سێدارەدانیان ‏بەسەردا سەپێندراوه‌، “له‌ كاردانه‌وه‌ى پێشیلکردنی مافەکانیان لە زیندانی هەولێر” مانیان له‌ ‏خواردن گرتووه‌. ‏

ڕۆژی17 تەمموزى 2020 لە ڕێستۆرانتێكی هەولێر بەناوی هۆقەباز، كارمەندێكی كونسوڵگەریی توركیا ‏كوژرا، لەسەر ڕووداوەکە، هه‌ریه‌كه‌ له‌ (مەزڵوم داغ) و (عەبدولڕەحمان ئەر) ‏دەستگیركران و بڕیارى سزاى له‌سێداره‌دانیان بەسەردا سەپێنرا.‏

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز، لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان، هه‌ر دوو ‏ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ماوه‌ى سێ ڕۆژه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.‏

نەجمەدین ئەر، مامی عەبدولڕەحمان ئەر بە ئاژانسەكەی نزیك لە پەكەكەی وتووە، ئەو ‏دوو گەنجە سزادراوە مافی ئاسایی زیندانییان پێنادرێت و پێشێلکارییان لەبەرامبەر ‏ئەنجام دەدرێت.‏

جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر دوو سزادراوه‌كه‌ دژی پێشیلکردنی مافەکانیان، لە 13ى ئەم ‏مانگەوە مانیان لە خواردن گرتووە، بۆیه‌ داوای لە بەرپرسانی هەولێر کردووه “دەست لەو ‏زوڵمە هەڵگرن، کە بەرامبەر ڕۆڵەکانی کورد ئەنجام دەدرێت”.‏

بابەتی پێشتر

ناتۆ گومانى له‌ كشانه‌وه‌كانى ڕوسیا هه‌یه‌

بابەتی دواتر

كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستیی سلێمانى دابینناكه‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share