لە هەرێم دادگای تایبەت بە بازرگانی دادەمەزرێت

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە کردنەوەی دادگای تایبەت بە کاروباری بازرگانی لە بەشێک لە دادگا بەراییەکاندا.

وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پاش هەوڵ و داواکاریی ئەوان بۆ کردنەوەی دادگای بازرگانی بەپێی نووسراوی فەرمیی ئەنجومەنی دادوەری، كە له بەیانی ژمارە (1)ی ساڵی 2022 دەرچووە، بڕیاردرا لە سەرجەم دادگا بەراییەكاندا دادگای تایبەت بە بازرگانی بكرێتەوە.

بە پشتبەستن بە حوكمی ماددەی 22 لە یاسای دەسەڵاتی دادوەریی ژمارە 23ی ساڵی 2007 بڕیاردراوە بە پێكهێنانی دادگای بەرایی لە هەر چوار ناوچەكانی تێهەڵچوونەوە لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك و گەرمیان)، بە ناوی (دادگای بەرایی تایبەت بە بینینی داواكانی بازرگانی)، بەپێی بڕیارەكە دادگاكان تایبەتن بە بینینی ئەم داواكارییانە:

1- داواكانی بازرگانی كە یەكێك لە لایەنەكانی داوا بیانی بێت.

2- ئەو ناكۆكییانەی پەیوەستن بە گرێبەستەكانی وەبەرهێنان كە مۆڵەتیان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان وەرگرتووە بەپێی یاسای وەبەرهێنان ژمارە 4ی ساڵی 2006 لە هەرێمی كوردستان.

3- ئەو داوایانەی پەیوەستن بە هێما بازرگانییەكان (العلامات التجاریە).

4- دادوەری بەپەلە و فەرمان لەسەر داواكارییەكان (القضاء المستعجل و الأوامر علی العرائض)، تایبەت بەو بابەتانەی پەیوەندییان هەیە بە تایبەتمەندییەكان كە لە بڕگەی (1و 2و3)ی سەرەوە هاتوون.

بابەتی پێشتر

پارەی یەدەگی عێراق 15 ملیار دۆلار زیادیكردووە

بابەتی دواتر

ئۆکرانیا بڕوا بە پاشەکشە سەربازییەکە ناکات و بەهای دراوی ڕوسییش بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share