سبەی مووچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت

دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی سست بەردەوامە، بە بڕیاری وەزارەتی دارایی سبەی مووچەی تەنها یەك وەزارەت دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەی چوارشەممە مووچەی مانگی كانونی دووەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دابەشدەكرێت.

ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، دوێنێش مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەشكران.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت، وه‌زاره‌تى دارایی له‌ 25ى مانگه‌وه‌ دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران كردووه‌ و تائێستاش سەرەڕای تێپەڕبوونی 15 ڕۆژی مانگی شوبات هێشتا ژمارەیەكی بەرچاوی وەزارەت و فەرمانگەكان مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

ژنێك بەتۆمەتی بەچەقۆ هێرشكردنەسەر ژنێكی دیكە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لە هەولێر منداڵێك گیانیلەدەستدا.. "دایك و باوكی ئەشكەنجەیان داوە"‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share