96 دۆلاری تێپەڕاند.. نرخی نەوت بەرزتربووەوە

نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 96.42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەمەش بەرزترین نرخە لەدوای ئەیلولی 2014ەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی نەوت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى نوێی تۆماركرد و گەیشتە نزیكه‌ى 96 دۆلار و بەرزترین ئاستى تۆماركرد، ئێوارەی ئەمڕۆش ئەو نرخەی تێپەڕاند و گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی برێنت گەیشتە 96.42.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانى ڕوسیا و ئۆكرانیاوە مەترسی لەسەر وزەی جیهان هه‌یه‌، ئەوەش وایکردووە خواست لەسەر نەوت زیاتر ببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق تەنها رێککەوتنێکی سیاسی پێویستە”.…
Total
0
Share