بارودۆخی یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەكەی پاریس بزانە

سەرجەم یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەكەی پاریس سانجێرمان ئامادەن و هیچ یاریزانێك بەهۆی پێكانەوە دوورنەكەوتووەتەوە.

یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان سێشەممە كاتژمێر 11ی شەو لە یاریگای باخچەی شازادەكان بەڕێوەدەچێت.

یەكەمجارە لەم وەرزەدا سەرجەم یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریكردن ئامادەببن و كەس بەهۆكاری پێكان و كۆرۆنا و نەخۆشییەوە دوورنەكەوتووەتەوە.

مێندی و بنزیمە و ماریانۆ ئەو سێ یاریزانە بوون كە مەترسیی یارینەكردنیان لەسەربوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی پاریسدا.

بەڵام هەرسێكیان بەشداریی دوایین ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدریدیان كردووە و هیچ كێشەیەكیان نەبووە، بەوەش ئەنچیلۆتی بۆ یارییەكەی پاریس بانگهێشتیكردوون.

بابەتی پێشتر

بارودۆخی سانجێرمان پێش یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید بزانە

بابەتی دواتر

حوكمی تاڵیبان وایكردووە ئالوودەبووانی هۆشبەر گۆشتی یەكتر بخۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە هەڕەشە لە ئومتیتی دەکات

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بیر لە هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی دەکاتەوە. ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە شیکارییەکی ڕۆژنامەنووس…
Total
0
Share